حەشدی شەعبی پێکهێنانی هێزی ئاسمانیی ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رەتی دەكاتەوە بە نیازی دروست كردنی هێزی ئاسمانی بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە نووسراوێكی حەشدی شەعبی بە واژۆی ئەبومەعهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوكرایەوە، كە تیایدا بڕیاردرابوو بە دروست كردنی هێزی ئاسمانی ئەو دەستەیە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا ناراستەوخۆ سەركۆنەی ئەو بڕیارەی كردبوو.

سەدر نوسیبووی: "بە بڵاوكردنەوەی ئەم توویتەم، كۆتایی هاتنی حكوومەتی عێراق رادەگەیێنم. عێراق لە دەوڵەتێک كە یاسا كۆنترۆڵی دەكات بۆ دەوڵەتێكی پشێوی گۆڕاوە. ئەگەر حكوومەتی عێراق رێكاری تووندی یەكلاییكەرەوە نەگرێتەبەر، ئەوا بێبەری خۆمی لێ رادەگەیێنم".

دوابەدوای ئەو تویتە، نووسینگەی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، هیچ بڕیارێكیان نییە بۆ پێكهێنانی هێزی ئاسمانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86176

Your Comment

You are replying to: .
captcha