ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات کورده‌کان بۆ خۆ ڕابکێشێت و له‌ ئه‌مریکا دووریان بکاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ئه‌لێکساندر شنیس ده‌ڵێت: ڕووسیا ستراتێژیی پۆلیسی باش- پۆلیسی خراپ به‌کار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کانی سووریا له‌ ئه‌مریکا دوور بخاته‌وه‌ و بیانکاته‌ هاوپه‌یمانی خۆی له‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لێکساندر شنیس نووسه‌ر و توێژه‌ر له‌ یادداشتێکی ماڵپه‌ڕی میدل ئیست ئایدا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر پێوه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا و پێی وایه‌ سیاسه‌تی ڕووسیا له‌ به‌رانبه‌ر سوپای دیموکراتیکی سووریا که‌ کورده‌کان سه‌رکردایه‌تیی ده‌که‌ن زۆر دۆستانه‌ نییه‌ و به‌نیازین دوور خستنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و ڕاکێشانی ئه‌و هێزانه‌یه‌ به‌ره‌و ڕووسیا.

به‌ وته‌ی ئه‌و توێژه‌ره‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ سووریا به‌ خێرایی ڕوو له‌ ته‌واو بوونه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ شکستی داعشدا ده‌وریان بینی -به‌ تایبه‌ت کورده‌کان- کێشه‌ی جیدی هه‌ن. کورده‌کان هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان و شکستی داعش کێشه‌ی نوێ ده‌خاته‌ سه‌ریان.

ئه‌لێکساندر شنیس له‌ به‌شێکی یادداشته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی ڕووسیا هه‌مبه‌ر کورده‌کان کردووه‌ و به‌ سیاسه‌تی پۆلیسی چاک- پۆلیسی خراپ ده‌یناسێت. به‌و شێوازه‌ ڕووسیا پاڵپشتیی له‌ به‌شداری کردنی کورده‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی سووریا کردووه‌ و شه‌ڕڤانه‌ کورده‌کانی سووریا به‌ هێزێکی لێهاتوو و کارامه‌ وه‌سف ده‌کات به‌ڵام له‌لایێکی دیکه‌وه‌ هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ سوپای دیموکراتیک به‌ یاوه‌ریی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیاوه‌ تۆمه‌تی ڕێککه‌وتن و ئاشتی له‌گه‌ڵ داعشیان خراوه‌ته‌ پاڵ.

داعش گرووپێکی تیرۆریستییه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ سووریا به‌ تایبه‌ت کورده‌کان که‌ میدیا ڕووسییه‌کانیش ڕووماڵیان کردووه‌ هۆشدارێکی جیدییه‌ له‌سه‌ر کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان به‌و مانایه‌ ده‌بێت که‌ ڕووسیا ده‌توانێت له‌ هه‌موو بژارده‌کانی سه‌ر مێز که‌ڵک وه‌ربگرێت.

ئه‌و کارناسه‌ ڕووسییه‌ یادداشته‌که‌ی ئاوه‌ها کۆ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئامانجی ڕووسیا له‌ په‌یڕه‌و کردنی ستراتێژیی پۆلیسی چاک- پۆلیسی خراپ له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌لایێکه‌وه‌ ستایشیان ده‌کاته‌وه‌ و له‌لایێکیشه‌وه‌ تۆمه‌تباریان ده‌کات و هۆشداریان پێ ده‌دات شتێکی دیکه‌یه‌ و وا ده‌رده‌که‌وێت به‌ مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا و ڕاکێشانیانه‌ به‌ره‌و میحوه‌ری ڕووسی له‌ سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8617

Your Comment

You are replying to: .
captcha