بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی عەرەب لە کەرکووک کورد هەوڵی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکمانی دەست پێکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن له‌ باره‌ی پرسی که‌رکووک و پۆستی پارێزگار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی پارێزگاکه‌، له‌ به‌غدا له‌ گفتوگۆدان.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 لەمبارەوە لە ڕاپۆرتێکدا رایگه‌یاند، شانده‌که‌ له‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی که‌رکووک پێکهاتوون و سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کی به‌ره‌ی تورکمانی کردووه‌ له‌ به‌غدا.

ئه‌و شانده‌ بۆ ئه‌وه‌ چوون تا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی رێکبکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌نگ به‌ کاندیدی کورد بده‌ن بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکووک که‌ ته‌یب جه‌باره‌.

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک، له‌ 42 ئه‌ندام پێکهاتووه‌ و هه‌ر کاندیدێک پێویستی به‌ 22 ده‌نگ ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ کورد 26 ئه‌ندامی له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام کورد رایگه‌یاندووه‌، که‌ نایانه‌وێ پرسه‌ بکه‌نه‌ زۆرینه‌ و که‌مینه‌ و پێیان باشه‌ رێککه‌وتنی پێشوه‌خته‌ هه‌بێت.

ته‌یب جه‌بار، کاندیدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی و لیستی برایه‌تییه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی 7 ده‌نگی پێکهاته‌ی تورکمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ ئه‌وه‌ی ته‌یب جه‌بار وه‌ک پارێزگاری که‌رکووک هه‌ڵبژێردرێت، کورد رازییه‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ تورکمان بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86160

Your Comment

You are replying to: .
captcha