مێژوونووسێکی ئه‌مریکی: ده‌بێ ئه‌مریکا پشتگیری له‌ دانووستانه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بکات

به‌شی جیهان- تیمۆتی کایل ده‌ڵێت: ئێستا که‌ ئه‌مریکا به‌نیازه‌ له‌ سووریا بکشێته‌وه‌ ده‌بێ پشتگیری له‌ دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا له‌ پاییزی ڕابردوو نزیکه‌ی هه‌زار هێزی خۆی له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی سووریا کشاوه‌ته‌وه‌. هێزی کوردی سووریا له‌ ساڵی 2014 تا به‌هاری ڕابردوو ده‌ورێکی کارایان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ده‌رکردنی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بینیوه‌. ئه‌مریکاش له‌ هێرشی کورد بۆ سه‌ر داعش پشتیوانیی سه‌ربازی و ئاسمانی له‌وان کردووه‌.

تیمۆتی کایل مێژوونووس و زانای ئه‌مریکی له‌ یادداشتێک که‌ له‌ گۆڤاری ناوخۆییی زانکۆکانی ئه‌مریکادا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حکوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له‌ سیاسه‌تی دووربوونه‌وه‌ له‌ جه‌نگ پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ که‌واته‌ چاوه‌ڕوان ناکرێت هێزی وڵاته‌که‌ی جارێکی‌تر ڕه‌وانه‌ی سووریا بکاته‌وه‌ که‌ بۆ یارمه‌تی‌گه‌یاندن به‌ کوردی سووریا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کرابوون و له‌ ئێستادا بۆ ئه‌مریکا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ده‌وری کورد بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا به‌ گرنگ و کاریگه‌ر وه‌سف ده‌کات و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا نابێت هاوپه‌یمانانی کوردی خۆی له‌ سووریا به‌جێبێڵێت.

کایل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا چه‌ندین جار هاوپه‌یمانانی خۆی جێهێشتووه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ نابێت واشنتن به‌ بیانووی گۆڕینی سیاسه‌تی وڵاته‌که‌ی کوردی سووریا به‌جێبێڵێت.

مێژوونووسه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا که‌ ئه‌مریکا پێداگری له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا ده‌کات باشترین کار ئه‌مه‌یه‌ که‌ پشتیوانی له‌ دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بکات و زه‌مینه‌ی ڕێککه‌وتنی کورد و دیمه‌شق فه‌راهه‌م بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86158

Your Comment

You are replying to: .
captcha