وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هۆڵه‌ندا واژۆ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کونسووڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له ‌هه‌رێم یاداشتی لێکتێگه‌یشتنیان بۆ به‌شداری و پێکه‌وه‌یی له‌ "پرسی چاکسازی"دا واژۆ کرد.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلوولی 2019‌ له‌ مه‌راسیمێکدا به‌ ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ویلیام نیکۆلاس کۆزایین کونسووڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێم یاداشتی لێکتێگه‌یشتن بۆ به‌شداری و پێکه‌وه‌یی له‌ "پرسی چاکسازی" له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هۆڵه‌ندا واژۆ کرا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا که‌ بریکاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێک ئه‌فسه‌ری پله‌باڵا ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حکوومه‌تی هۆڵه‌ندای به ‌گرنگ و کاریگه‌ر وه‌سف کرد، هه‌روه‌ک ستایشی ئه‌رک و ڕۆڵی ڕاوێژکاران و هێزه‌کانی هۆڵه‌ندای له ‌مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ کرد له ڕابردوودا.

به‌ر له‌ ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ کونسووڵی گشتیی هۆڵه‌ندا دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ به‌پێی ناوه‌ڕۆکی یاداشته‌که‌، ڕاوێژکارانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی وڵاتانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاش له‌ پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌شدار ده‌بن و له ڕێگای ئه‌م هه‌وڵه‌وه ڕێگاکان کورتتر ده‌بنه‌وه ‌و هه‌نگاوه‌کانیش له ‌هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی چاکسازیدا خێراتر ده‌بن.

له‌ کۆتاییی مه‌راسیمه‌که‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ‌ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ که‌ پڕۆسه‌ی چاکسازیی ڕاسته‌قینه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86151

Your Comment

You are replying to: .
captcha