10 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر له‌ به‌غدا که‌شف و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا باس له‌ ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یێک تۆمه‌تبار له‌و شاره‌ و که‌شف و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 10 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ر له‌وان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوولی 2019 فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و له‌شکه‌ری یه‌که‌می پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق توانیویانه‌ 8 تۆمه‌تبار له‌ ناوچه‌ی به‌له‌دیاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ 10 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ ده‌ست به‌ سه‌ر 700 سندووقی تۆمه‌تباراندا گیراوه‌ که‌ 10 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ری تێیدا بووه‌ شوێنێک که‌ ده‌یانویست بیکه‌نه‌ هه‌مارێک بۆ خۆیان له‌ ناوچه‌ی به‌له‌دیات و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ده‌ستگیرکراوان ڕاده‌ستی ده‌زگای داد کراون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ دژیان بکرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86145

Your Comment

You are replying to: .
captcha