بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕامبود نەوزەری جێگری بەڕێوەبەری دایرەی جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی 15ی خەرمانان، جادەی سنە بۆ هەمەدان و تاران لە گەردەنەی سەڵواتئاوا دادەخرێت و هاتوچۆ لەو میحوەرەوە قەدەغە دەبێت. بۆیە هاووڵاتییان پێویستە لە گەشتەکانیاندا ئەم ئاگادارییە ڕچاو بکەن.
نەوزەری زیادی کرد: داخستنی جادەکە لە گەردەنەی سەڵواتئاوا بە مەبەستی کارکردن لە سەر جادەکە و چوار ساید کردنی ئەو میحوەرەیە کە لەو ڕۆژەدا هەندێک کاری تایبەتی جادەسازی لە پارچەی Dی کیلۆمەتری 17 و 18ی گەردەنەی سەڵواتئاوا دەبێت.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە هاتوچۆ لەو میحوەرەوە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 6ی پاشنیوەڕۆ قەدەغە دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن لە میحوەری "کروندان- حسێن ئاوا-سنە، یان خود میحوەری مووجژ-دێولانەوە هاتوچۆ بکەن.
Your Comment