کوردپرێس: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی راشیگەیاند، تا ئێستا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە، بۆیەش دەبێت هەنگاوی جددی بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆر بهاوێژین.
سەرۆک پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی جه‌ختیشی كرده‌وه هێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق رۆڵی کارایان لە تێكشکاندنی داعش هەبووە و نابێت رۆڵی هاوپه‌یمانانیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌بیر بكه‌ین.
حه‌لبووسی دووپاتی كرده‌وه، دەبێت کار بۆ بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بکەین، كه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment