حەلبووسی: ڕێگا نادەین عێراق ببێتە بەشێک لە ململانێ نێونەتەوەییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند دەستوەردانی بیانی و جەمسەربەندی کێشەی سەرەکیی وڵاتانی ئاسیاییە و جەختی کردەوە ڕێگا نادەین عێراق ببێتە بەشێک لە ململانێ نێونەتەوەییەکان.

کوردپرێس: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی راشیگەیاند، تا ئێستا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە، بۆیەش دەبێت هەنگاوی جددی بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆر بهاوێژین.

سەرۆک پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ هێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق رۆڵی کارایان لە تێكشکاندنی داعش هەبووە و نابێت رۆڵی هاوپه‌یمانانیش له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌بیر بكه‌ین.

حه‌لبووسی دووپاتی كرده‌وه‌، دەبێت کار بۆ بوونیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بکەین، كه‌ تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86141

Your Comment

You are replying to: .
captcha