بزووتنەوەی گۆڕان دژایەتیی خۆی لەگەڵ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت سه‌رده‌می شاخ به‌سه‌رچووه‌ تا ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەکان دروست بكه‌ین.

کوردپرێس: له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێک بۆ حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باسی لێوه‌كردبوو، شۆڕش حاجی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان و له‌وه‌ش دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان "مه‌رجه‌ع" بێت هه‌م بۆ ده‌ركردنی یاسا و چاودێری كردنی حكوومه‌ت و هه‌م بۆ باس كردنی هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یێک له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یا هه‌ر به‌رنامه‌یێكی تر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان به‌ڕێكردووه‌ كه‌ سه‌رده‌می شاخ بوو".

به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتوشیه‌تی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م حزبه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن، زۆربه‌ی زۆری حزبه‌كان نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقدا هه‌یه‌، په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌توانن هه‌ماهه‌نگ بن و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ گه‌لی كورده‌وه‌ هاوهه‌ڵوێست بن، ئه‌گه‌ر دوو حزبیش پێكه‌وه‌ دانه‌نیشتن ئه‌ركی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه‌یه‌ فشار بكه‌ن له‌ حزبه‌كانیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نییه‌، به‌ڵكوو ره‌نگه‌ شتی تری به‌دواوه‌ بێت، چوونكه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگای په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه‌ هه‌مان شت بكه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86140

Your Comment

You are replying to: .
captcha