كورد لە دادگای فیدراڵی تانە لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی راگرتنی ئەو پێشێلكارییانەی بەرانبەر دانیشتوانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كراوە لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان پارێزەرێكی راسپارد تانە لەو یاسایە بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: دوای تێپەڕاندنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانی عێراق، كە مافی ئاوارەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی تێدا دەخورێت، لەسەر رەزامەندی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پارێزەرێكمان راسپارد بۆئەوەی تانەی یاسایی لەو یاسایە بدات، یەكەم هەنگاویش لە دادگای فیدراڵییەوە دەبێت.

لەلایەن خۆیشیەوە سەردار هەركی پارێزەری دۆسیەكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بریكارنامەی پەرلەمانی پێدراوەو لە سبەینێوە دەستدەكات بە رێكارە یاساییەكان.

ئاماژەی بۆئەوەش كرد، هەموو بەندە یاساییەكانی ئەو یاسایە، كە پەیوەندیدارە بە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانەوە، پێشێلی یاسایی تێدایە، بۆیە دەكرێت لە رێگای دادگای فیدراڵییەوە كاری لەسەر بكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86138

Your Comment

You are replying to: .
captcha