بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتى بەرگریی عێراق ئاشکراى کردوە کە تیرۆستێکى مەترسیداریان بەهاوکاریى هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى لە شارى سلێمانى دەستگیر کردووە.
ئاماژەى بەوش کراوە کە ئەو داواکراوە لە پارێزگاى دیالەوە چووە بۆ پارێزگاى سلێمانى و دواى کۆکردنەوەى زانیارى ورد لەلایەن هێزەکانى هەواڵگیرى و هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى دەستگیر کراوە.
لە چەند ساڵەى دواییدا چەندین کارى هەماهەنگى و ئۆپەراسیۆنى هاوبەش و رادەستکردنەوەى داواکراون بەیەکتر لەنێوان هێزە ئەمنییەکانى عێراق و هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستاندا ئەنجام دراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment