به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دایره‌ی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 4ی ئه‌یلوولی 2019 له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 10ی ڕه‌زبه‌ر به‌رانبه‌ر به 2ی تشرینی یه‌که‌می 2019 نۆیه‌م خولی پیشانگای کتێبی کوردستان له هۆڵی پیشانگا هه‌میشه‌ییه‌کانی شاری سنه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌لال قهڵاشاخانی زیادی کرد: پلانی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پیشانگای کتێب له شاری سنه ئاماده کراوه و زۆر بڵاڤگه‌ی به‌رجه‌سته و خاوه‌ن ناوی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی پێشانگاکه ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دایره‌ی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان ئاشکراشی کرد: له په‌راوێزی پێشانگاکه‌دا چه‌ندین کتێب په‌رده‌یان له‌سه‌ر لا ده‌درێت و دانیشتنی پسپۆڕانه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌کان به مه‌به‌ستی ئاشکرا کردنی که‌مایسی و خه‌ساره‌کانی بواری کتێب به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه؛ پێشانگای کتێب له شاری سنه ساڵانه به به‌شداریی زۆر بڵاڤگه‌ی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی له هۆڵی پیشانگای هه‌میشه‌ییی ئه‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت و له په‌راوێزی پێشانگاکه‌شدا چه‌ندین کۆڕی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌وه‌ره ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت و که‌سایه‌تی و بڵاڤگه‌ی به‌رچاوی کوردی له هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رکی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێم به‌شداریی پێشانگاکه ده‌که‌ن.
Your Comment