بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە هەوڵی فەرشادان و مەنسوور مورادی نوێنەرانی خەڵکی پارێزگای کوردستان لە پەرلەمانی ئێران، هۆڵدینگێکی سەرمایەدانەری لە ئیتاڵیاوە بە مەبەستی لێکدانەوەی دەرفەتەکانی سەرمایەدانەری لە پارێزگای کوردستان سەردانی سنەیان کرد.
لە کۆبوونەوەیێکدا جێگری هەماهەنگیی کار و باری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگاری کوردستان باسی لە دەفرایەتییەکانی پارێزگا کرد بۆ هۆڵدینگی ئیتاڵی و وتی: ئێستا ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی و وەدیهێنانی هەلی کار بۆ پارێزگای کوردستان لە ئەولەویتدایە.
حەسەن فیرووزی ڕایگەیاند: ئێمە لە سەرمایەدانەریی کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە کوردستان پێشوازی دەکەین و یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە پێگەیێیکی تایبەتی لای ئێە بووە.
فیرووزی ڕوو لە نوێنەرانی هۆڵدینگەکە وتیشی: ئێمە بڕوامان بە پێوەندیی بردنەوە- بردنەوە هەیە و پێمان خۆشە سەرمایە بۆ شوێنێک سەرف بکرێت کە چ بۆ خەڵک و چ بۆ کۆمپانیاکەش قازانجی هەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئەمنیەتی سەرمایە بیانییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستەبەر دەکرێت و پاشان وتی: هەموو دەفرایەتییەکانی سنە و ڕێگای مەریوان ئاراستەی کۆمپانیاکە دەکرێت و هیوادارین پاش لێکدانەوەی پێویست گرێبەستی بەدوادا بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment