دەرفەتەکانی سەرمایەدانەریی کوردستان بە ئیتاڵییەکان ناسێندران

بەشی کوردستان- هۆڵدینگێکی سەرمایەدانەری لە ئیتاڵیاوە سەردانی سنەی کرد و دەرفەتەکانی سەرمایەدانەریی پارێزگای پێ ناسێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە هەوڵی فەرشادان و مەنسوور مورادی نوێنەرانی خەڵکی پارێزگای کوردستان لە پەرلەمانی ئێران، هۆڵدینگێکی سەرمایەدانەری لە ئیتاڵیاوە بە مەبەستی لێکدانەوەی دەرفەتەکانی سەرمایەدانەری لە پارێزگای کوردستان سەردانی سنەیان کرد.

لە کۆبوونەوەیێکدا جێگری هەماهەنگیی کار و باری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی پارێزگاری کوردستان باسی لە دەفرایەتییەکانی پارێزگا کرد بۆ هۆڵدینگی ئیتاڵی و وتی: ئێستا ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی و وەدیهێنانی هەلی کار بۆ پارێزگای کوردستان لە ئەولەویتدایە.

حەسەن فیرووزی ڕایگەیاند: ئێمە لە سەرمایەدانەریی کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە کوردستان پێشوازی دەکەین و یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە پێگەیێیکی تایبەتی لای ئێە بووە.

فیرووزی ڕوو لە نوێنەرانی هۆڵدینگەکە وتیشی: ئێمە بڕوامان بە پێوەندیی بردنەوە- بردنەوە هەیە و پێمان خۆشە سەرمایە بۆ شوێنێک سەرف بکرێت کە چ بۆ خەڵک و چ بۆ کۆمپانیاکەش قازانجی هەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئەمنیەتی سەرمایە بیانییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستەبەر دەکرێت و پاشان وتی: هەموو دەفرایەتییەکانی سنە و ڕێگای مەریوان ئاراستەی کۆمپانیاکە دەکرێت و هیوادارین پاش لێکدانەوەی پێویست گرێبەستی بەدوادا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 8610

Your Comment

You are replying to: .
captcha