داعش لایه‌نێکی سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌دری له‌ سامه‌را کرده‌ ئامانج/ کوژراو و بریندار هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی باسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر لایه‌نێکی سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در له‌ سامه‌را کرد که‌ چه‌ندین کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2019) چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی "الزور"ی‌ سامه‌رای باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای سه‌لاحه‌ددین ھێرشیان کرده‌ سه‌ر خاڵێكی گرووپی سه‌رایا سه‌لام كه‌ سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌دره‌ و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێكی به‌ھێز له‌ نێوانیاندا ڕووی دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا سه‌ركرده‌یێكی سه‌ربازیی گرووپه‌كه‌ كوژرا‌ و دوو چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ میدیاكانی عێراق له‌ زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ ژماره‌ی کوژراوانی داعشیان له‌و هێرشه به‌ یه‌ک کوژراو و چوار بریندار ڕاگه‌یاند و گرووپی سه‌رایا سه‌لامیش له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا دانی به‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا نا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ سه‌ركرده‌ كوژراوه‌كه‌یان سه‌ر به‌ هێزەكانی لیوای 313ی حه‌شدی شه‌عبی بوو و ناوی جه‌مال ئیبراھیم دلێمییه‌ و زانیاریی زیاتریشی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86074

Your Comment

You are replying to: .
captcha