تورکیا بە تەمای گۆڕینی سنوورەکان و داگیر کردنی باکووری سووریایە

بەشی جیهان- مانیش ڕای بڕوای وایە تورکیا بەتەمای کونترۆڵ کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریایە ئەوەش بۆ بەدیهێنانی خولیای نێئۆ عوسمانیگەریی حکوومەتی ئێستای تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا سەرەڕای ئەوەی کە لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەدوایین لێدوانی خۆیدا لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئارم وتی: لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەکانمان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت، کات و ئارامی زۆرمان نییە ئەو ناوچە دەبێت لە کونترۆڵی تورکیادا بێت.

مانیش ڕای، چاودێری پرسە جیۆپۆلەتیکیەکان لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری پاکستان کریستیان بڵاو کراوەتەوە جەخت دەکاتەوە کە تورکیای ژێر دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان و شەخسی تەییب ئەردۆغان، بە ئامانجی گۆڕینی سنوورەکانیەتی لە باشووری وڵاتەکەیدا بۆیە دەستوەردان لە قەیرانی سووریا دەکات و ئامانجی کۆتایی تورکیا گۆڕینی سنوورەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

ئەم کارناسەی پرسە سیاسییەکان ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لە تورکیا داوە کە بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستا، باکووری ئەفریقا، قەوقاز و بالکان بەشێک بوون لە تورکیا و بەپێی پەیمانی لۆزان لەم وڵاتە سەندرایەوە و دەڵێت: دەسەڵاتدارانی ئێستاکەی تورکیا ئامانجیان بەدەست هێنانی سنوورە پێشووکانە بۆیەش لە قەیرانی سووریا دەستی هەیە.

مانیش ڕای دەیشڵێت: ئەگەر ئاوڕ بدەینەوە لە چەند پرس وەکوو پشتگیریی تورکیا لە سەربزیوان لە ئیدلیب و داگیرکردنی عەفرینی کوردنشین و مەیلی تورکیا بۆ دامەزرندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و دەرکردنی کوردەکان لەو ناوچەیە بۆمان دەردەکەوێت کە تورکیا ستراتێژیی سەردەمی عوسمانی پەیڕەو دەکات.

ناوبراو هۆشداری دەدات کە تورکیا لە سووریا ئاشتیی ناوێت بەڵکوو دەیهەوێت سنوورێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات.

چاودێری پرسە جیۆپۆلەتیکیەکان بڕوای وایە ئەمەریکا نابێت پشتی کوردەکانی سووریا چۆڵ بکات چوونکە ئەوان تەنها هاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمەریکان لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86053

Your Comment

You are replying to: .
captcha