له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێک ده‌كه‌وین و مووچه‌ش ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی‌ عێراق دوایین زانیاریی‌ سه‌باره‌ت به ‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كات و وته‌بێژی‌ فه‌رمیی حكوومه‌تی عێراقیش ڕای ده‌گه‌یێنێت: به‌غدا و هه‌رێم ده‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن و ئێمه‌ش سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ میكانیزمێكن بۆ وردبینی‌ له ‌ناو و ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمیی حكوومه‌تی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا ڕای گه‌یاند: له ‌ئێستادا حكوومه‌تی‌ عێراق لیژنه‌یێكی‌ تایبه‌تی‌ پێكهێناوه‌ بۆ دانانی‌ میكانیزمێک بۆ چاودێریی‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناو و ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم.

حه‌دیسی‌ وتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق پێكی هێناوه‌، بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێم بكات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم گفتوگۆ بكات و تایبه‌ت به ‌وردبینی‌ له ‌ناو و ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كۆ ببێته‌وه‌ و ڕێكه‌وتن ڕابگه‌یێنن.

سه‌باره‌ت به‌و پرسیارەش ئاخۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق پێكی هێناوه‌ ده‌ست به‌كاربووه‌ یان نا؟ حه‌دیسی‌ وتی‌:"لیژنه‌كه‌مان له ‌ئێستادا ده‌ست به‌كار بووه‌ و ئامانجیشی‌ ئه‌وه‌یه‌ ناو و ژماره‌ی‌ فه‌رانبه‌ران شه‌فاف بكات له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ی‌ خه‌رج ده‌كرێت، بگاته‌ ده‌ستی‌ خاوه‌ن ماف".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ حكومه‌تی‌ عێراق ئاماده‌یه‌ كار به ‌سیستمی‌ بایۆمه‌تری‌ بكات كه‌ له ‌هه‌رێم ئه‌نجام دراوه‌؟ سه‌عد حه‌دیسی‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: "هه‌ر میكانیزمێک دڵنیامان بكات له‌ ناو و ژماره‌ی‌ دروستی‌ فه‌رمانبه‌ران، لیژنه‌ی‌ چاودێریی‌ عێراق مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كات به ‌سیستمی‌ بایۆمه‌تریشه‌وه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌، به‌غدا مه‌به‌ستێتی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم به ‌زووترین كات بنێرێت، پابه‌ندیشه‌ به ‌ناردنی‌ قووتی‌ هاوڵاتییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام وه‌كوو وتی‌:"به‌و مه‌رجه‌ی‌ دڵنیابین له ‌ناوو ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و بزانین ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ خاوه‌نی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ نه‌ک حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8605

Your Comment

You are replying to: .
captcha