هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریكا له‌ ئیدلب ژماره‌یێک سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده‌ ده‌پێكێت

به‌شی سووریا- فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای ئه‌مریکا له‌ باکووری پارێزگای ئیدلب بنکه‌یێکی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌یان کرده‌ ئامانج.

کوردپرێس: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (پێنتاگون) له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 31ی ئابی 2019 هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ باكووری پارێزگای ئیدلیبی سووریا بنکه‌یێکی گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌یان کردۆته‌ ئامانج که‌ ژماره‌یێک به‌رپرسی باڵای ئه‌و ڕێکخراوه‌ی تێدا بووه‌.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ كۆلۆنێل ئیرل براون وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایانه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی به‌ ئامانج گرتووه‌ كه‌ كاری تێرۆریستییان به‌رامبه‌ر ژن و منداڵ و هاووڵاتیی بێتاوان له‌ ئیدلیب ئه‌نجام داوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "باكوور و ڕۆژئاوای سووریا هێشتا ئارام نییه‌ و ڕێكخراوی قاعیده‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا و له‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی چالاكی تیرۆریستی له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ وتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ جه‌نگ دژ به‌و ڕێكخراوه‌ چه‌كداریه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و گرووپه‌ توندڕه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی قاعیده‌ش له‌ سووریا به‌ ئامانج ده‌گرین".

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86048

Your Comment

You are replying to: .
captcha