هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک بۆ ئوردن ده‌ستی پێكرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكی بۆ ئوردن ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 31ی ئابی 2019 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی گوت له‌مڕۆوه‌ ده‌ست كرا به‌ هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ‌كێڵگه‌ی نه‌وتی بێجی بۆ ئوردن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاشیگه‌یاند که‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ پاڵاگه‌وی بێجیی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ ئوردن له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی وه‌زاره‌تخانه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتدایه‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان عێراق و ئۆردن پێشتر جێبه‌جێ ده‌کرا به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕ دژی تیرۆریزم ڕاگیرابوو و ئێستا که‌ دۆخی ئه‌منی باشتر بووه دوو وڵات ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86047

Your Comment

You are replying to: .
captcha