کوردپرێس: لە روونکردنەوەیێکدا کە ڕۆژی شەممە 31-8-2019 بڵاو کراوەتەوە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیێکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە، کە گوایە ژەنەرالێکی ژن بەڕێوەی دەبات".
جووتیار عادل دەڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەت دەکاتەوە. پێمانوایە ئەمە تەنیا پڕوپاگەندەیێکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی راستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی".
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاندبوو، ئیسرائیلییەکان بە پاسپۆرتی ساختەی ئەمریکی دێنە عێراقەوە، ئاگاداری شوێنەکانی مانەوەیانن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی عەین ئەسەد، هەروەها ژنێکی ئیسرائیلی کە پلەکەی ژەنەراڵە هاتووەتە عێراق و بنکەیێکی سەربازی لە هەولێر هەیە.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیێکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەت دەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیێکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment