بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە 7ی ئەیلوول دیدارێکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکارتی کوردستان ئەنجام داوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە لە دیدارەکەدا پێوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کردووە و ڕێگاکانی برەوپێدان و گەشەپێدانی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
هەر لە دیدارەکەدا مەسعوود بارزانی ئاماژەی داوە بە دەست بەکار بوونی کابنەی نۆیەم لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندووە: متمانەم بەمە هەیە کە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەموو ڕەهەندە سیاسی و ئابووری ئەمنی و فەرهەنگییەکاندا گەشە دەسەنێت.
لای خۆیەوە ڕەشنوودی سوپاسی بیروڕای بارزانی کردووە و وێڕای پیرۆزبایی کردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی جەختی لە گرنگایەتیی پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە.
شایانی باسە لە کۆبوونەوەکەدا گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە خراوەتە بەرباس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment