سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا دژ بە هەدەپە و دەنگدەرانی ئەم پارتە، مەترسییە لەسەر دیموکراسیەت

بەشی تورکیا- ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ پشگیری خۆی بۆ سەرۆک شارەوانییە دوورخراوەکانی هەدەپە دەربڕی و رایگەیاند پێویستە دادگا بڕیارە لەبارەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپەوە بدات نەک حکوومەتی تورکیا.

کوردپرێس: ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ كە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە دیاربەکر، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە حکوومەتی تورکیا دژی دەنگدەران و نوێنەرانی هەدەپە جیاوازی دەکات و ئەم سیاسەتەش مەترسی لەسەر دیموکراسیەت هەیە.

ئەم گوتانەی سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ دوای ئەوەدێت، رۆژی دووشەممە 19/8/2019، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بیانووی ئەندامێتییان لە پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیێكی لێپرسینەوە، ھەر یەک لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر، ئەحمەد تورک، سەرۆكی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، سەرۆكی شارەوانی وان- لە كارەكانیان دوورخرانەوە، پارێزگاری ئەو سێ شارەش لە شوێنیان وەک قەیوم دەستبەكار بوون.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86040

Your Comment

You are replying to: .
captcha