کوردپرێس:
محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌یده‌ری له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ڕووسیا بۆ کڕینی سیسته‌می S-300 ده‌ستیان پێكردووه و بڕیاره شاندێکی عێراقی سه‌ردانی ڕووسیا بکات ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئاسمانی به‌ڵام ئه‌مریكا كاریگه‌ری دروست كردووه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه و كڕینی چه‌ک له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌تر".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌مریكا به‌نده‌كانی ڕێكکه‌وتنی ئه‌منی جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌تایبه‌ت پاراستنی ئاسمانی عێراق و خروقاتی گه‌وره و مه‌ترسیدار هه‌یه وه‌ک بۆردومان كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی كه بۆ شه‌ڕی داعش به‌كار ده‌هێنرێن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه که پێویسته له ئێستادا عێراق په‌له بكات له كڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی پێشكه‌وتوو له سووریا و ئه‌گه‌ر سیسته‌می S-300 بكڕێت ئه‌وه به‌سه بۆ پاراستنی ئاسمانی هه‌موو عێراق.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment