کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و هاوكات گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌وه گه‌یشتووه كه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجام داوه."
ئه‌سه‌دی ڕوونیشی ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌بێ بوونی هیچ گومانێک ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه و له‌م ڕووه‌شه‌وه حكوومه‌ت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌مریكاشه‌وه باسی له‌وه کرد که تێوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا ڕوون نییه و ڕه‌تیشی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار بكات.
شایانی باسه؛ له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند فڕۆکه‌یێکی نه‌ناسراو چه‌ند جبه‌خانه و بنکه‌یێکی سه‌ربازیی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییان له عێراق بۆردومان کرد و تاکوو ئێستا هیچ لایه‌نێک به فه‌رمی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment