به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌کانی تورکیا له ئیدلب و لاوازبوونی تورکیا بۆ جێگیرکردنی سه‌قامگیری له‌و شاره ستراتێژیکه بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئیدلب له ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی ئاسمانیی بابل له به‌رانبه‌ر ناوچه‌ی جیلوهگوزوو کۆ ببنه‌وه و خۆپیشاندانێک دژی تورکیا ساز بکه‌ن.
ئه‌م خۆپیشاندانه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که خه‌ڵک ناڕازین له ده‌وری تورکیا له ئیدلب و ناڕه‌زایه‌تیان هه‌مبه‌ر توانا نه‌بوونی تورکیا بۆ ڕێگرتن له ئۆپه‌راسیۆنی سوپای سووریا -که به پشتیوانیی ڕووسیاوه ئه‌نجامی ده‌دات- هه‌ڵبڕی.
ئه‌م گۆڕانکارییانه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که به دوای سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ مۆسکۆ و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ڕووسیا هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کانی ئیدلب باس له جێگیربوونی ئاگربڕ له‌و شاره ده‌کات.
ڕۆژی ڕابردووش ئه‌ردۆغان له لێدوانێکدا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر بڵێم ئێستاکه گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب به ئاراسته‌ی داواکارییه‌کانی ئێمه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت ئه‌مه درۆ ده‌بێت. گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب به ئاراسته‌ی داواکاریی ئێمه نییه. هێزی سوپای سووریا خه‌ریکه به‌ره‌و باکووری ئیدلب ده‌چێت و ده‌بێ له‌مباره‌وه ئێمه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بین و ڕێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment