تا ئێستا حوکمی ‌سێداره بۆ زیاتر له‌ 900 که‌س له‌ عێراق جێبه‌جێ کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 2005وه‌ تا ئێستا واتا 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له‌ 900 که‌س له‌و وڵاته‌ له‌سێداره‌ دراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق گوتی: له‌م وڵاته‌دا بۆ 18 هه‌زار و 306 تۆمه‌تباری تیرۆریزم حوکمی له‌سێداره‌دان یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی ده‌رکراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ ساڵی 2005ی زایینییه‌وه‌ تا ئێستا به‌ گشتی حوکمی ‌سێداره بۆ زیاتر له‌ 900 که‌س له‌ وڵات جێبه‌جێ کراوه‌.

به‌یاتی ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌زگای دادی عێراق بۆ ده‌رکردنی حوکمه‌کانی پشت به‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم ده‌به‌ستێت که‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ر که‌سێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام دابێت یان ده‌ستی له‌ هاندان، دابین‌کردنی دارایی و ئاسانکاری بۆ بابه‌تی تیرۆریزم بووبێت حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌کرێت و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جینایه‌تکاران ده‌شارنه‌وه‌ حوکمی هه‌تاهه‌تایی ده‌رده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86026

Your Comment

You are replying to: .
captcha