به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2014 هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له ڕێگای تورکیاوه کرد که ئه‌و کاره بڕینی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له دوو ده‌وڵه‌تی نووری مالیکی و حه‌یده‌ر عه‌بادی لێکه‌وته‌وه به‌ڵام به‌شێک له بودجه‌که وه‌ک مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به سه‌رکردایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی -که دۆستی نزیکی کورده‌کانه- درا و به‌رده‌وامیی پێدانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم به‌ستراوه به ڕاده‌ستکردنی ڕۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.
ژماره‌یێک له که‌سایه‌تییه کوردییه‌کان پێیان وایه که داپه‌ڕی یه‌کلایه‌نه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێگای تورکیاوه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمپانیا بیانییه‌کان و تورکیایه و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته له ڕێگای به‌غداوه هه‌نارده بکرێت قازانجێکی زیاتری بۆ کورد و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه ده‌بێت. سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین نوێنه‌ری لایه‌نی نوێی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی کوردستان به ناوی "به‌ره‌ی نوێ" یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووزی ڕاگه‌یاند که حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌وان پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕێگای بانگهێشتکردنی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان بۆ چالاکی له هه‌رێمی کوردستان و سوودی کۆمپانیاکان بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پێیان وابوو که ده‌توانن له ڕێگای کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ن.
ئه‌و نوێنه‌ره کورده‌ی عێراق زیادی کرد: به‌غدا ده‌زانێت ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها له ڕێگای پێدانی باجێکی زۆر و دروستکردنی قه‌یرانێکی ناوخۆیییتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ڕاده‌گیردرێت به‌م بۆنه‌وه چاره‌کردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌توانێت کلیلی چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کانیتر بێت.
که‌سایه‌تییه کوردییه‌کانی دیکه‌ش به‌و ڕۆژنامه‌یه‌یان وت: ده‌کرێ له ڕێگای چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت دیکه‌ی کێشه و ململانێکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره بکرێت به‌ڵام کێشه‌یێک که هه‌یه لایه‌نه کوردییه‌کان هاوپه‌یوه‌ند به‌و مه‌سه‌له کۆده‌نگ نیین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment