کوردپرێس:
ڕێژه‌ن بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان سه‌باره‌ت به ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی مینیپاسی خێزانێکی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند که مینی پاسه‌که 21 که‌سی تێدا بووه که خێزانێکی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی دیاله‌ن، 12 که‌سیان منداڵن و به‌هۆی خێراییه‌وه له دوایین پێچی چیای به‌رانان وه‌رگه‌ڕاوه و دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 19 که‌سی دیکه‌ش بریندارن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان زیادی کرد: به‌شێک له برینداران برینه‌کانیان سه‌خته و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی کراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شی گوت: گه‌شتیاره‌کان به مه‌به‌ستی گه‌شتی هاوینه چه‌ند ڕۆژێکه له ناوچه‌ی هه‌ورامانن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتوون.
ڕووداوه‌که له کاتێکدایه توونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی داخراوه و شۆفێران ناچارن ڕێگه‌ی سه‌ر چیای به‌رانان به‌کار بهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment