بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 10ی خەرمانان بەرانبەر بە 1ی ئەیلوولی 2019 ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی سووریا (سانا) ڕایگەیاند سوپای سووریا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لە دەمەو بەیانی ئەمڕۆوە ڕەزامەندیی پیشان دا لە ناوچەی کەم کردنەوەی نائارامی لە دەڤەری ئیدلیب ئاگربڕ جێگیر بکرێت.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش ڕۆژی هەینی 31ی ئاب ڕایگەیاند سوپای سووریا لای خۆیەوە ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی هەڵدەپەسێرێت.
شایانی باسە پێشتر وەزیری بەرگریی ڕووسیا سێرگێی شۆیگۆ وتبووی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لە سەر مەسەلەی ئیدلیب بەردەوامە بەڵام بەوەشەوە مۆسکۆ ناتوانێت لەبەرانبەر هێرشی چەکدارانەوە بۆ ئەو ناوچەیە بێدەنگ بێت.
Your Comment