بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ڕوكن مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركووک ڕای گه‌یاند: تیرۆیستانی داعش تا ئێستا له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووک و زنجیره چیاكانی حه‌مرین بوونیان هه‌یه و ناوبه‌ناویش په‌لاماری بۆری و بیره نه‌وتییه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی بوونی خۆیان له ناوچه‌كه بسه‌لمێنن.
لیوا ڕوكن مه‌عن وتیشی: ئه‌و تیرۆریستانه له دۆڵ و چیاكاندا وه‌ک شانه‌ی نووستوو له سنووره‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیش به دوایاندا به‌رده‌وامه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و تیرۆریستانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدایه و ئامانجیانیش په‌لاماردانی بیره نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، چوونكه له ڕابردوودا ئه‌و بیره نه‌وتییانه سه‌رچاوه‌یێک بووه بۆ به‌ڕێوه بردنی كاره تیرۆریستییه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به جووڵه پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه و به‌شداریی پێكردنیان له پاراستنی ناوچه‌كه‌دا فه‌رمانده‌كه‌ی دژه تیرۆری عێراق وتی: تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئه‌و بڕیاره‌ش له ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه باڵاكانی عێراقدایه.
له باره‌ی بوونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووک، لیوا ڕوكن مه‌عن سه‌عدی جه‌ختی كرده‌وه: دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووک زۆر ئارامه و هیچ هێزێكی دیكه‌ی تێدا نییه جگه له هێزه ئه‌منیه فه‌رمییه‌كانی عێراق، به هیچ شێوه‌یێک هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كه‌دا نه‌ماون.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment