کوردپرێس:
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای وتووە: "ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه هه‌م وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و هه‌م وه‌ك هاووڵاتییانی عێراق مافی زۆرمان هه‌یه كه ده‌بێت شه‌ڕی زۆری له‌سه‌ر بكه‌ین له‌وانه ته‌نها مووچه نیه به‌ڵكوو پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕی داعش و زیانلێكه‌وتووانی لافاو و كاره‌ساته سروشتییه‌كان.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی هەموو ئەم مافانەی خەڵکی کوردستان له‌لای به‌غدادن و ئێمه ده‌مانویست چۆن قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو لادێییه بكه‌ینه‌وه كه له ئه‌نفالدا تێداچوون كه ئه‌مانه هه‌مووی له ده‌ستووردا هاتووه و ده‌بێت بدرێت به گه‌لی كورد به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌داخه‌وه له شوێنێكداین كه‌ته‌نها هاواری مووچه ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم به‌شێوازێك بووه كه ئه‌وانی تر هه‌مووی په‌راوێز خراون.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئاماژەی بە هەندێک لە مافەکانی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و ڕوونی كرده‌وه: " هه‌ندێك كێشه هه‌یه كه هه‌ندێك جار وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌یاساكه‌دا دیاری­كراوه به‌وشێوازه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه نه‌نێردراوه بۆیه ئه‌و گرفتانه‌ی دروست كردووه.
ئێمه ناتوانین شه‌ڕی مافەکانی تری خەڵکی کورد بکەین تا مووچه له مه‌ترسیدا بێت. واته هه‌موو خه‌وی ئێمه بووه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتێكدا ئێمه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی ڕه‌وای ئابووری په‌یڕه‌و بكه‌ین به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆماندا به‌رامبه‌ر به‌غداد بچینه‌وه ئه‌و كاته ده‌توانین زۆر مافی تر كه لای به‌غداد هه‌یه ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین بۆ نموونه له به‌شی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، هه‌رێمی كوردستان له ماسته‌ر و دكتۆرا به‌شی خۆی هه‌یه به‌ڵام هیچ له‌وانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه بۆیه هیوادارین كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه به‌ته‌نها خه‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌بێت به‌ڵكوو خه‌می وه‌رگرتنی ئه‌و مافانه‌ی تر و پاره‌ی جووتیارانیشی بێت."
Your Comment