حکوومەتی هەرێم: هه‌ولێر ئامادەیە نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەولێر و بەغدا بڕیاری سفرکردنی کێشەکانیان داوە و هەولێر ئامادەیە نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات.

کوردپرێس:

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە نێو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا پرسی بودجە ئاڵۆزترین بابەتە ئەویش بەهۆی ئەو هەموو وردەکاریانەی تیایدایە".

هاوکات وەزیرێکی حکوومەتی عێراقیش دەڵێت راستە ئاسان نییە رێککەوتن لە پرسی بودجەدا بکرێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەردەبێ هەولێر و بەغدا ڕێکبکەون، چوونکە راستەوخۆ سەرۆك وەزیرانی ھەردوولا لە سەر هێڵن و هەردوولاش بڕیاری سفرکردنەوەی کێشەکانیان داوە.

بڕیارە لەم نزیکانە گفتوگۆکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 دەست پێبکات، هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی عێراق ماوەیێکە لە گفتوگۆی چڕدایە، گەرچی گەشبینە بە ئەنجامەکەی، بەڵام وەك گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بودجە ئاڵۆزترین پرسی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو وردەکاريیانەی لەخۆی گرتووە".

دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا دەدرێت، بەڵام ئەوەی شێوازی بودجەکە و بڕی تەرخانکراوی بۆ سێکتەرە جیاوازەکان یەکلادەکاتەوە، ئەو گفتوگۆیانەن کە لە نێوان لایەنە جیاوازەکان دەکرێت، کە چەند مانگێكه‌ پێویستە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 86016

Your Comment

You are replying to: .
captcha