یەکەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكییەكانی ئێران لە سلێمانی كرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەئامانجی ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لە بوارە پزیشكیەكاندا بخوێنن، یەکەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرایەوە، كە تیایدا هەریەكە لە هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری، كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیداری و تەندروستیی سلێمانی و نوێنەری زانكۆكانی هەرێم ئامادە بوون.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا لە پێشانگاکەدا خۆشحاڵیی خۆی بەهەماهەنگی نێوان زانكۆكانی سلێمانی و ئێران دەربڕی و داوای کرد، لەو پڕۆسەیەدا هاوكاری كەسوكاری شەهیدان بكرێت و كارئاسانیان بۆ بكرێت كاتێک دەیانەوێت لە زانكۆكانی ئێران بخوێنن.

پێشانگاكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا ١٤ زانكۆی پزیشكی پێشكەوتووی ئێران بەشداریان كردووە، جگەلە ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكانی زانكۆكان داشكاندن و كارئاسانی بۆ ئەو خوێندكارانەش دەكەن كە دەیانەوێت لە زانكۆ پزیشكیەكانی ئێران بخوێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86010

Your Comment

You are replying to: .
captcha