بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرایەوە، كە تیایدا هەریەكە لە هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری، كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیداری و تەندروستیی سلێمانی و نوێنەری زانكۆكانی هەرێم ئامادە بوون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا لە پێشانگاکەدا خۆشحاڵیی خۆی بەهەماهەنگی نێوان زانكۆكانی سلێمانی و ئێران دەربڕی و داوای کرد، لەو پڕۆسەیەدا هاوكاری كەسوكاری شەهیدان بكرێت و كارئاسانیان بۆ بكرێت كاتێک دەیانەوێت لە زانكۆكانی ئێران بخوێنن.
پێشانگاكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا ١٤ زانكۆی پزیشكی پێشكەوتووی ئێران بەشداریان كردووە، جگەلە ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكانی زانكۆكان داشكاندن و كارئاسانی بۆ ئەو خوێندكارانەش دەكەن كە دەیانەوێت لە زانكۆ پزیشكیەكانی ئێران بخوێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment