کوردپرێس: لە دیدارەکەدا وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەرامبەر دروست بوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەی بەوەکرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و هەر کێشەیێکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه رێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماده بوو، ئاماژە بە کێشەی نشینگه و وەرگرتنی بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی "ئیقامە" ناوزەد کراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە دڵنیایی ئاسایش.
هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکوومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی دڵنیایی ئاسایش دابین بکات و لە 1/ 9 ەوە هیچ بڕە پارەیێک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرناگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment