کوردپرێس: لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو كەشە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بە دەرفەتێكی باش زانرا بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە دروست كردنی ئاساییش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕیشەكێش كردنی تیرۆر كرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment