کوردپرێس:
مەرزی کێلێ دەکەویتە نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان و ھەر یەکە لە شارەکانی سەردەشت لە کوردستانی ئێران و قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێیە.
سنووری کێلێ دەروازەیێکی گرینگی ئابوورییە و شایستەی ئەوەیە به هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رپرسان به‌ستێنی پێویستی بۆ فه‌راهه‌م بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورەکە بکرێتە دەرفەت و هەلێکی گونجاو لەمەڕ چالاکیی ئابووری و دەستەبەرکردنی پێداویستیی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و هەروەهاش پێشخستنی ناردنکاری لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئێران و گەڕاندنەوەی دراوی بیانی نەخوازەڵا لەم قۆناغە دژوارە ئابوورییەی ئێستای ئێران کە بە هۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاوە ڕووی داوە.
ئێران ساڵانه نزیکەی 13 ملیار دۆلار به‌رهه‌می نه‌وتی و نانه‌وتی بۆ عێراق ده‌نێرێت. بۆیە پێویستە بازرگانان سوود و زیانه‌کانیان به‌راورد بکه‌ن و به‌رنامه‌داڕێژیی پێویست بکه‌ن بۆ دروست‌کردنی هاوسه‌نگی له نێوان هاورده و هه‌نارده و دابین‌کردنی به‌شێک له پێداویستیی وڵاتی ئێران له ڕێگای عێراقه‌وه.
بە ڕوانینێکی ورد دەردەکەوێت کە کۆمەڵێک کێشەی سەرەکی پێویستیان بە چارەکردن هەیە بۆ ئەوەی دەروازەی کێلێ بکرێتە دەروازەیێکی سنووری فەرمی.
نه‌بوونی چالاکیی به‌رده‌وامی شه‌وانه‌ڕۆژیی بازاڕچه، خاوبوونی تەراخیسی بارهه‌ڵگره‌کان، نه‌بوونی ژێرخانی پێویست، کارانه‌بوونی کارته بازرگانییه‌کان، که‌مبوونی هێزی گومرگ، ڕۆژانی پشوو، پاک نه‌کردنه‌وه‌ی بازاڕچه له به‌فر، داخستنی پێشوه‌ختی ڕۆژانه‌ی بازاڕچه له‌لایه‌ن ئێران و نه‌بوونی لایه‌نی عێراقی له سنووره‌که ئەو کێشانەن کە لە بازاڕچه‌ی کێلێ شەپۆل دەدەن.
پێشتر چەندین هەوڵ دراوە بۆ بەنێودەڵەتی کردنی ئەو مەرزە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران.
لە‌لایه‌ن هەردوو حکوومه‌تى ئێران و هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەوام کار کراوە بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنى مه‌رزى کێلێ-ى نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
یەکەم پزیسکی بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ لە نێو دڵی جەماوەرەوە پژا و مانگی ئەیلوولی 2016 خەڵکی دەڤەری بیتوێن و پشدەر بە دەستپێکردنی کەمپینێک داوای بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێیان کرد.
محەمەد عوسمان وتەبێژی کەمپینەکە لە زاری خەڵکی ناوچەکەوە وتبووی لە شارۆچکەی پێنجوێن دوو مەرزی نێودەوڵەتی ھەیە، بۆچی نابێت لە دوو شارۆچکەی وەک بیتوێن و پشدەر مەرزێکی نێودەوڵەتی ھەبێت.
بۆیە هەوڵەکان بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ دەستی پێ‌کرد و ڕۆژی شەممە 19ی ئابی 2017 عومەر حاجی, وتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بە گوێرەی نووسراوێکی رەسمی, حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئیدارەی ڕاپەڕین دەیان جار بە نووسراوی ڕەسمی داوای لە حکوومەتی عێراقی کردبوو تا ئەو مەرزە بەڕەسمی بناسێنێت.
ڕۆژی 25ی کانوونی دووهەمی 2018 شاندێک کە پێکهاتبوو لە نوێنەری 10 وەزارەتی حکوومەتی عێراق، سەردانی پارێزگای سلێمانییان کرد بۆ بەنێودەوڵەتێکردنی ھەردوو دەروازەی سنووری سەیرانبەن و کێلێ، ھاتنی شاندەکەش بۆ ئەو ناوچەیە، بوو بە ھەواڵی دڵخۆشکەر بۆ شۆفێران و کاسبکاران. بەڵام ئەو شاندەی بەغدا ناردبوویە ھەرێمی کوردستان، تەنیا دەسەڵاتی ھەڵسەنگاندن و بەرزکردنەوەی راپۆرتیان هەبوو بۆ حکوومەت. دواجار بڕیاری کۆتایی لای حکوومەتە لە ناساندنی وەک دەروازەیێکی نێودەوڵەتی.
شاکر جبووری، سەرۆکی شاندەکە گوتبووی "لیژنەکەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی دەروازەکە ھاتووە، تاوەکوو لەڕووی ژێرخانی ئابووری، گومرگ و سەرجەم لایەنەکانەوە ئاگادار بین، لەپێناو بەرزکردنەوەی داھات، دواتر راپۆرتێک بەرز دەکەینەوە بۆ لیژنەی باڵا و بڕیاریش لای حکوومەتی ناوەندییە."
ڕۆژی 16ی شوباتی 2018 هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی مەرزی کێلێیان کرد و پاش دیدار لەگەڵ لایەنی ئێرانی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند "ئامانج له‌م سه‌ردان کردنه هه‌وڵ دانه بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێکاری پێویست و پڕکردنه‌وه‌ی که‌م‌وکورتییه‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزی کێلێ".
هیوا قه‌ره‌نى ئاماژەی بەوەش داوە " کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌ییی خۆیان نیشان داوه بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کانی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزی کێلێ".
پێشتریش مورته‌زا عیبادى کونسوڵی ئێران له هه‌رێمى کوردستان ئاماژەی بەوە دابوو "مه‌زری کێلێ به‌لای کۆماری ئیسلامییه‌وه گرنگی و ئه‌همیه‌تی خۆی هه‌یه، ئامانجمان دروست کردنی بازاڕچه‌یێکه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق دان بە به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی مه‌رزه‌که‌دا بنێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 10ی نیسانی 2019 حکوومەتی عێراق وەفدێکی دیکەی بە سەرۆکایەتیی شاکر جبووری ناردەوە مەرزی کێلێ و لەو کاتەدا جبووری ڕایگەیاند حکوومەتی عێراق دوا بڕیار لە سەر بەفەرمی کردنی دەروازە سنوورییەکە دەدات و کێشەکانیان چارەسەر کردووە و جگە لەوەش راپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانی کردنەوەی مەرزەکە تەواو بکرێت.
ناوبراو وتیشی: گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ئێران دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ بەنێودەوڵەتی­کردنی مەرزی کێلێ.
لای خۆیشییەوە بەکر بایز، قائیقامی قەزای پشدەر گوتبووی ئەوان ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ بە نێودەوڵەتی­کردنی مەرزی کێلێ و ئەوەی پەیوەندیی بە کۆمەڵگەی فەرمانگەکانەوە هەیە، لەلایەن کۆمپانیاکەوە کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت.
ڕۆژی 3ی ئاداری 2019ش مورتەزا عەبادی کۆنسووڵی ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌رێمی کوردستان له دیدار له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رپرسانی شاری سه‌رده‌شت ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کان بۆ به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کێلێی سه‌رده‌شت له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا کرد و گوتی: نابێ چاوه‌ڕوان بین که ده‌روازه‌ی کێلێ به‌فه‌رمی بکرێته‌وه و چالاکییه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت به‌ڵکوو به‌فه‌رمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه به‌نده به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و سنووره‌دا.
هاوکات موحسین حوسێن بەڕێوەبەری شارەدێی ھێرۆ لەبارەی دوا ھەوڵەکانی بە فەرمی ناساندنی مەرزەکە گوتبووی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا شاندێكی پەیوەندیداری ١٢ وەزارەتی حکوومەتی عێراق سەردانی مەرزی کێلێیان کرد و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئامادە کرد، کە بەپێی زانیارییەکانیان ڕەزامەندییان لەسەری نیشان داوە و ڕاپۆرتەکەیان بە مەبەستی ئیمزای کۆتایی و بە فەرمی ناساندنی مەرزەکە، داوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێن دوا بڕیاریش لەلایەن ئەوەوە بدرێت.
Your Comment