نوێنه‌ری میاندواو تایبه‌ت بۆ کوردپرێس: وڵات موڵکی هه‌موو ئیتنیک و ئایینزاکانه‌

به‌شی ئێران- هومایوون هاشمی ده‌ڵێت: به‌و شێوازه‌ که‌ ده‌ستووری ئێران هێمایێکه‌ له‌ هه‌بوونی ئیتنیک و ئایینزاکانی وڵات، ده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت هه‌لی گونجاو بۆ به‌شداریی سه‌رجه‌م هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی وڵات له‌ ده‌وڵه‌ت بڕه‌خسێنێت.

هومایوون هاشمی نوێنه‌ری میاندواو له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رپرسی سه‌رجه‌م ئیتنیک و که‌مینه‌ ئایینییه‌کانی وڵاتن که‌واته‌ ده‌بێ بتوانن له‌ هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانی وڵات که‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌و ده‌فرایه‌تییانه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی به‌کار بێنن.

ناوبراو زیادی کرد: به‌شداریی بێ‌هه‌ڵاوارده‌ییی هاووڵاتییان له‌ پۆسته‌ جۆراوجۆره‌کان کارێکی شایسته‌یه‌ هه‌روا که‌ له‌ ئێستادا هه‌موو که‌مینه‌ ئایینییه‌کان پۆست و نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌.

هاشمی جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌بێ پۆتانسییه‌لی وڵات به‌ شێوه‌ی نیشتیمانی و مه‌یدانی له‌به‌رچاو بگیردرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌کان و ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ته‌. تا هه‌ر ڕاده‌یێک ده‌وڵه‌ت بۆ به‌خزمه‌ت‌گرتنی هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی وڵات به‌ شێوه‌ی ئه‌رێنی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت پێشڕه‌وتێکی به‌رچاوتر دێته‌دی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86000

Your Comment

You are replying to: .
captcha