هەرێم بۆ بەفەرمی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەیروڵڵا سوورچی دەڵێت: حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەسروڵڵا سوورچی لە میانی لێدوانێكی رای گەیاند: رۆژی 20 ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم دەدات، ئەوەش دوای گوێ گرتن لە بەرپرسانی هەولێر و دوای ئەوەش بڕیاری كۆتایی لە بارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكەی دەكرێت.

پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم رۆژی 25ی سێپتێمبێر رابردوو بەرێوەچوو، كە ئەوە كاردانەوەی عێراقی بەدواوە هات ‌و بۆ ئەوەش چەند سكاڵایێكی لە دژی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرد.

دادگای فیدراڵیش دوای وەرگرتنی سكاڵاكانی عێراق داوای لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد، لە بەردەم دادگاكە ئامادەبن بۆ گوێگرتن لە بۆچوونیان كە بۆ ئەوەش رۆژی 20ی ئەم مانگەی دیاری كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكراشی كردووە كە ئێستا فشارێكی زۆری ناوخۆیی عێراق ‌و نێودەوڵەتیش هەیە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم‌ و دەبێت هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەوە وەڵامێكی روونی هەبێت.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش هەرێم رای گەیاند: رێز لە خوێندنەوەكەی دادگای فیدراڵی عێراق دەگرن كە بۆ مادەی یەكەمی دەستووری عێراق كردبووی ‌و رای گەیاندبوو بەپێی ئەو مادەیە هیچ پێكهاتەیێک لە عێراق مافی جیابوونەوەی نییە.

سوورچی ئاشكراشی كردووە، بەغدا سوورە لەسەر داواكاریی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم كە هەر لە سەرەتاوە داوای ئەوەی كردووە و ئێستاش ئەو داوایەی كردووە بەمەرج بۆ دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8599

Your Comment

You are replying to: .
captcha