بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان ڕایگەیاند: "هەوڵدەدەین هێڵێكی دیكە رابكشێن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەوت لە كەركووكەوە بۆ سنووری توركیا بگوازینەوە".
لەوبارەوە وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان زیاتر گوتی: "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا پێكەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رێككەوتنە دەكەین كە لە سەردانەكەی سەرۆک وەزیران، عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەنقەرە و دیداری لەگەڵ سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كراوە".
سامر غەزبان ئاماژەی بەوەش كرد ئەوەی هەردوولا لەسەری رێككەوتوون، پتەوتركردن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەنقەرەیە لەسەر ئاستەكانی ئابووری، بازرگانی، وزە، نەوت، غاز و كارەبا.
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان ئەوەشی گوت: "جگە لەوەش لەسەر چالاک كردنی وەربەرهێنانی كۆمپانیاكانی توركیا لە عێراق لە بوارەكانی نەوت و غاز رێككەوتن كراوە".
سامر غەزبان باسی لەوەش كرد كە بە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز-یان راگەیاندووە وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هێلێكی نوێ رابكشێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە نەوت لە كەركووكەوە بۆ سنووری توركیا بگوازێتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان روونشی كردەوە كە بۆرییە نوێیەكە بەجۆرێک رادەكشێرێت كە توانای وەرگرتنی نەوتی لە باشوورەوە بۆ باكوور هەبێت.
لە كۆتاییدا، سامر غەزبان گوتی: "لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، رۆژەڤێكی زۆرمان لە بواری وزەدا باس كرد، هەروەها خواستی هاوبەشی هەیە بۆ هاوردە و هەناردەكردنی كارەبا لە نێوان هەردوو وڵاتدا".
سەرچاوە: ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment