پێویسته‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان هه‌ڵوێستێکی یه‌کسانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ببێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: تا ئه‌و کاته‌ی عه‌قڵانییه‌تی تاکه‌حزبی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان زاڵه‌، هه‌لومه‌رجی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان هیچ جۆره‌ گۆڕانێکی به‌ سه‌ردا نایێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێمه‌ پێشوازی له‌ سه‌ردانی وه‌فدی پارتی بۆ به‌غدا ده‌که‌ین و وتی: ده‌بێت ئه‌و سه‌ردانه‌ ئیزن به‌ پارته‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ کوردستانییه‌کان بدات له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکیان هه‌بێت و په‌رله‌مانی کوردستان کارا بکرێته‌وه‌.

شێخ وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی کورده‌کان یه‌کسان نه‌بێت و وه‌فدی کورد که‌ بڕیاره‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌بێت ناتوانێت له‌و سه‌ردانه‌ سه‌رکه‌وتنێک وه‌ده‌ست بێنێت.

ناوبراو جه‌ختی کرد: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێگای هه‌ندێ که‌سایه‌تیی تواناوه‌ له‌باره‌ی ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8598

Your Comment

You are replying to: .
captcha