به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ڕۆژی 31ی ئابی 2019 بۆ دیاربه‌کر کردووه و گوتوویه‌تی: له دیاربه‌کره‌وه ده‌چمه باتمان و له‌وێش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌م ده‌بێت پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه دیاربه‌کر و له‌وێوه دێمه‌وه ئه‌سته‌نبۆڵ.
شاره‌وانه‌که‌ی سه‌ر به جه‌هه‌په‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ گوتیشی: تا ئێستاش به‌رنامه‌کانمان له دیاربه‌کر یه‌کلا نه‌بۆته‌وه به‌ڵام بێگومان له دیاربه‌کر چه‌ندین دیدارمان ده‌بێت. هاوڕێکانم زانیاریی زیاترتان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ن.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له ئه‌دای شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان گرتووه و ده‌شڵێت: له سه‌رده‌می ئاکپارتیدا بۆ ته‌نها یه‌ک ئه‌نجومه‌ن و به‌خشینی 165 ملیۆن لیر باڵه‌خانه‌یێک ته‌رخان کراوه. چیتر ئه‌م باڵه‌خانه و بینایه موڵکی هیچ ئه‌نجومه‌ن و بنکه‌یێک نییه به‌ڵکوو موڵکی هه‌موو ئه‌سته‌نبۆڵییه‌کانه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment