سیخوڕێکی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری میکانیزمی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانیان سیخوڕێکی داعشیان له‌ پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک ده‌ستگیر کردووه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 27ی ئابی 2019 لیوا شه‌علان عه‌لی ساڵح فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری میکانیزمی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانی فه‌وجی 3ی کۆماندۆکانی ئه‌و له‌شکه‌ره‌ پاش وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ جموجووڵی تیرۆریستیێکی داواکراو ناوبراویان له‌ نێوان گونده‌کانی "صالح العجم" و "المفتول" له‌ پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک ده‌ستگیر کرد.

ناوبراو باسی له‌وه‌ کرد که‌ تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی داعش وه‌ک سیخوڕ کاری بۆ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌کرد و زانیارییه‌کانی بۆ داعش ده‌گواسته‌وه‌ و زیادی کرد: سیخوڕه‌که‌ی داعش له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیی نێوان شاری حه‌ویجه‌ و قه‌زای مه‌کته‌ب خالید له‌ باشووری پارێزگای که‌رکووک که‌وته‌ بۆسه‌ی هێزی کۆماندۆی له‌شکه‌ری میکانیزمی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و ده‌ستگیر کرا و دواتر ڕاده‌ستی به‌شی هه‌واڵگریی ئه‌و له‌شکه‌ره‌ کرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌زگای داد بۆ ناوبراو بکرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85971

Your Comment

You are replying to: .
captcha