ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێم کوردستان- سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی دۆخی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 27ی ئابی 2019 سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌کان ڕایان‌گه‌یاند: بڕیاره‌ کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 28-8-2019 به‌ کاتی نیۆیۆرک و کاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ به‌ کاتی تاران، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دۆخی عێراق کۆ ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جینین هینیس بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق پێشکه‌ش ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85960

Your Comment

You are replying to: .
captcha