بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جواد داوودی، دانیشتووی گوندی شێرک، بەڕۆژنیووزی ڕاگەیاند: ئەوانەی هێرشیان كرد چەتەكانی داعش بوون، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە خوارووی گوندەكە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر شەڕ و ڕوو بە ڕووبوونەوە بەردەوامی هەبوو.
ناوبراو وتیشی: دانیشتوانی گوندەكە، هاوشێوەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، كەووتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێرشی دیكەی چەتەكانی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment