لە خانەقین سەربازێکی عێراقی کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو، لە گوندی شێرک، لە ڕۆژئاوای شارۆچكەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، سوپای عێراق ڕوو بە ڕووی شەڕ و پێكدادان بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جواد داوودی، دانیشتووی گوندی شێرک، بەڕۆژنیووزی ڕاگەیاند: ئەوانەی هێرشیان كرد چەتەكانی داعش بوون، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە خوارووی گوندەكە و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر شەڕ و ڕوو بە ڕووبوونەوە بەردەوامی هەبوو.

ناوبراو وتیشی: دانیشتوانی گوندەكە، هاوشێوەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، كەووتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێرشی دیكەی چەتەكانی داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85943

Your Comment

You are replying to: .
captcha