ناوه‌ندگیریی ده‌ره‌کی و نێوخۆیی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ختیار شاوه‌یس باسی به‌رده‌وام بوونی نێوبژیڤانیی ده‌ره‌کی و نێوخۆیی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ختیار شاوه‌یس نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌نی وتووه‌: نێوبژیڤانیی ئه‌مریکا، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یۆنامی و هه‌روه‌هاش نێوه‌ندگیریی لایه‌نه‌ نێوخۆیییه‌کانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌.

شاوه‌یس ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و نێوه‌ندگیرییانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر توندتر بووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌ستووری عێراق گه‌ره‌نتییه‌ بۆ مافی سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کانه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ نێوخۆیییه‌کان و جێگیر کردنی ئاسایش له‌ وڵات.

به‌ختیار شاوه‌یس له‌ کۆتاییدا گوتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک هه‌نگاوی باشی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستاکه‌ هه‌ڵگرتووه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی پێشوازیی له‌ حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادیی عێراق کردووه‌ که‌ داپه‌ڕێکی ئیجابییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8594

Your Comment

You are replying to: .
captcha