به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆی به‌ ڕووی حیزبه‌کانی کوردستان داخستووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌ییی خۆیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆی داخستووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شۆشکای به‌ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌نی وتووه‌: کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدان. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش نوێنه‌ری تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کانه‌ و ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات به‌ڵام حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌رگای گفتوگۆی به‌ سه‌ر ئه‌و حزبانه‌دا داخستووه‌.

شۆشکای جه‌ختی کرده‌وه‌: گفتوگۆی نێوان کۆمیسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ ته‌کنیکی و ئه‌منییه‌کانیش ڕاگیراوه‌ و هیچ پێشکه‌وتنێک له‌ گفتوگۆکاندا ڕووی نه‌داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8593

Your Comment

You are replying to: .
captcha