به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شۆشکای به ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌نی وتووه: کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدان. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش نوێنه‌ری تێکڕای حیزبه کوردستانییه‌کانه و ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات به‌ڵام حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌رگای گفتوگۆی به سه‌ر ئه‌و حزبانه‌دا داخستووه.
شۆشکای جه‌ختی کرده‌وه: گفتوگۆی نێوان کۆمیسیۆنه هاوبه‌شه ته‌کنیکی و ئه‌منییه‌کانیش ڕاگیراوه و هیچ پێشکه‌وتنێک له گفتوگۆکاندا ڕووی نه‌داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment